سالح موسلم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات- پەیەدە و بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم، لە سەر داوای حکومەتی توركیا لە پراگی پایتەختی چیک دەستگیرکرا.
سالح موسلم بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکدا پراگی پایتەختی چیک لەو وڵاتە بوو، ئەمڕۆ پاش ئەوەی لەلایەن دەزگای سیخوڕی میتی توركیاوه بۆ ماوەیەک خرابووە ژێر چاودێرییەوە، لەلایەن پۆلیسی چیکەوە دەستگیرکرا.
هێزەکانی میتی تورک لەو ماوەیەی سالح موسلمیان لە ناو هۆتێلەکەدا خستبووە ژێر چاودێرییەوە، وێنەیان گرتبوو لە میدیا تورکەکاندا بڵاویان کردبووە، هەر بۆیەش پۆلیسی چیک لە دوێنێوە بۆ زیادکردنی ئاسایشی هۆتێلەکە کەوتبووە هەوڵدانەوە.
ساڵح موسلم له دایك بوى 1951 ى گوندى شێرانى نزیك كۆبانێیه ،خوێندنى سه‌ره‌تایى له كۆبانێ ته‌واو كردووه و له دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب ئاماده‌یى خوێندووه هه‌روه‌ها ئه‌ندازه‌ى كیمیاى له ئه‌سته‌نبۆڵ ته‌واو كردووه
له ساڵى 1978 به مه‌به‌ستى كاركردن ده‌چێته عه‌ره‌بستانى سعودیا ده‌بێته به ئه‌ندامى پارتى كرێكارانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وه دوا دیدارى له‌ساڵى 1983 ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كاتێك له دیمه‌شق نیشته‌جێ ده‌بێت
سالح موسلیم له ساڵى 2003 له سوریا به‌شدارى له دامه‌زراندنى پارتى یه‌كێتى دیموكرات به سه‌رۆكى ئه‌و حزبه هه‌ڵیده‌بژێرن و دووباره له ساڵى 2012 وه‌ك هاوسه‌رۆك له‌گه‌ڵ ئاسیا عه‌بدوڵا ده‌بن به سه‌رۆكى ئه‌و حزبه و دواجار له ساڵى 2017 لههاوسهرۆكى ئه‌و حزبه دورده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ڤ ده‌م به‌رده‌وام ده‌بێت
سه‌رچاوه رۆژ نیوز
وێنه‌ی به‌رله ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن میتی توركی گیراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.