Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:47

کشانه‌وه‌ی میلیشیاکانی حه‌شد له‌ باشوور و رۆژئاوای که‌رکوک مه‌ترسی دروستکردووه‌

مه‌ترسی داگیركردنی كه‌ركوك و داقوق له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان له‌ باشوور و رۆژئاوای كه‌ركوك چۆڵكرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك دروست بووه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركوكیان كردۆته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی هه‌واڵگری سوپای عێراق رایانگه‌یاندووه‌: مه‌ترسی داگیركردنی كه‌ركوك و داقوق له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ .

پێشتر چه‌ندین جار چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری حه‌مرینه‌وه‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌رپه‌چیان ده‌درایه‌وه‌ و هێرشه‌كانیان تێكده‌شكێنران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، رفاندن و دزی و سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییان رۆژ دوای رۆژ زیاد ده‌بێت و كرانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌ دروست بووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.