حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2014 وه تاوهكو ئێستا 3 ههزار و 263 ژن و كچی لە ژێر دهستی داعش رزگار کردوون،بەرپرسى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى رایگەیاند: داعش بە دڕەندەترین شێوە کچ و ژنانى کوردى ئێزدى ئەشکەنجە داوە و ئایین و زمانى گۆڕیون.
ههروهها بەرپرسى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى گوتى: بە هەوڵ و ماندوو بوونەکانى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، کە ئەو نووسینگەیە لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە دامەزرێندراوە تا ئێستا 3 ههزار و 263 کوردى ئێزدى کە زۆرینەیان کچ و ژنن لە ژێردهستی داعش رزگار کراون، هەموو ئەوانەى رزگار کراون بە دڕەندەترین شێوە لەلایەن داعشەوە ئەشکەنجەدراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
قاییدی ئاماژەى بەوەشدا کە لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبووەتەوە بۆ ئەوەى حکوومەتى عێراق کارئاسانى بکات بۆ رزگار کردنى ئەو کچ و ژنانەى داعش رفاندوونى، بەڵام بەداخەوە جگە لە بەڵێن هیچ کردارێکمان نەبینى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.