به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك رایدهگهێنێت، به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك و هێنانی میلیشیا شیعه‌كان و به‌سه‌ربازگه كردنی ناوچه كوردستانییه‌كان و داگیركردنی باره‌گای حیزبه كوردییه‌كان له‌شاره‌كه ، ده‌رخه‌ری نییه‌ت خراپی به‌غدان به‌رانبه‌ر به كورد.
دكتۆر محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بایكۆت كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، په‌یوه‌ندی به فشاره‌كانی به‌غداوه هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌و شاره.
هه‌روه‌ها گوتی: هێنانی عه‌ره‌بی هاورده و هێنانی میلیشیا شیعه‌كان بۆ كه‌ركوك بۆ فشارخستنه سه‌ر كورد، به‌سه‌ربازگه كردنی ناوچه كوردستانیه‌كان و داگیركردنی باره‌گای حیزبه كوردییه‌كان ، ئه‌مانه ده‌رخه‌ری نییه‌ت خراپی به‌غدان به‌رانبه‌ر به كورد.
گوتیشی: حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی راكان جبوری كار بۆ سه‌رخستنی لیستی عه‌ره‌بی سوننه و دهسهسهڵاتدارانی به‌غداش كار بۆ سه‌رخستنی لیسته شیعییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.