وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان بڕیاریدا به دواخستنی گشت لێبڕینه‌كانی تایبه‌ت به پێشینه‌و قه‌رزه گشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای مووچه‌خۆران وه‌ك پێشینه‌كانی خانووبه‌ره، هاوسه‌رگیری، سندوقی نیشته‌جێبوون.
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت پێشینه‌كانی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران به هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆی راگرت.
به پێی رێنمایی دارایی ژماره (5) كه له 20/2/2018، به واژۆی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردراوه له‌سه‌ر دواخستنی گشت لێبڕینه‌كانی تایبه‌ت به پێشینه‌و قه‌رزه گشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای مووچه‌خۆران وه‌ك پێشینه‌كانی خانووبه‌ره، هاوسه‌رگیری، سندوقی نیشته‌جێبوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.