دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی ڕووداوێكی دزی كردن له گه‌ڕه‌كی كوردستان، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكات.
ڕائید ئومێد عاره‌ب عبدالـله ئه‌فسه‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باكوور، به پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند : ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی ڕوداویكی دزی كردن له گه‌ڕه‌كی كوردستان و 32ی پارك، ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداو، 2 تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌ی دزی دوای ڕووبهڕوبونهوهیهكی زۆر ده‌ستگیریان بكه‌ین.
راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی (م.م.ح)، ته‌مه‌ن (17) ساڵ و (ز.خ.م.) ته‌مه‌ن (22) ساڵن .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباران دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یان كه‌وا هه‌ڵسابوون به دزیینی دوو ماتۆڕسكیل و شكاندنی چه‌ندین دووكان و دزینی كارتی مۆبایل و پاره و كه‌لوپه‌لی نێو دوكانه‌كان.
راشیگه‌یاندووه: دوای ده‌ستگیركردنیان له لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كران و دادوه‌ر بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده (444) له یاسای سزادان.
شایه‌نی باسه هه‌ر دوێنێ 3 دزی تر به تاوانی جیا جیا ده‌ستگیركران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.