Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:16

جارێکی دیکه‌ به‌ ئارپیجی هێرشکرایه‌ سه‌ر دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ که‌رکوک

له‌نێوان ئه‌و هێزه‌و هێرشبه‌ران پێكدادان دروست بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو بى ئاڕپیجی هێرشكرایه‌ سه‌ر هه‌مه‌رێكی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق و له‌نێوان ئه‌و هێزه‌و هێرشبه‌ران پێكدادان دروست بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌ند چه‌كدراێكی نه‌ناسراو به‌ ئارپیجی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هه‌مه‌رێكی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ كه‌ركوك و به‌ڵام زه‌ره‌و زیانه‌كان نه‌زاندراون.

دوای هێرشه‌كه‌ش، هێرشبه‌ره‌كان شوێنه‌كه‌یان جێهشتووه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقیش گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.