Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:09

حەسەن عەلی: تا میلیشیاکان لە شنگال بن ناگەڕێنەوە

چەندین گرووپی چەكداری هەیە
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامێكی ئەنجومەنی شنگال رایگه‌یاند: ئێمە ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ شنگال، چونكە دۆخی ئەمنی شنگال ئێستا باش نییە، لەبەر ئەوەی چەندین گرووپی چەكداری لەناو شنگال هەیە

حەسەن عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال، ڕایگەیاند: حكوومەتی عێراق داوای لێكردووین، وەك ئیدارەی شەرعی شنگال بگەڕێنەوە بۆ شنگال و دەست بە كارەكانی خۆمان بكەینەوە، بەڵام ئێمە ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ شنگال، چونكە دۆخی ئەمنی شنگال ئێستا باش نییە، لەبەر ئەوەی چەندین گرووپی چەكداری لەناو شنگال هەیە و ئێمە ناتوانین تەنانەت فشار بخەینە سەر فەرمانبەران بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شنگال.

ڕوونیشی كردەوە، داوامان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ ئەوەی گرووپە چەكدارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بڕیارەكانیان لەسەر خەڵك جێبەجێ نەكەن و ئەگەر بتوانرێت دۆخی شنگال لەڕووی ئەمنییەوە باش بكرێت، ئەو كاتە ئێمە دەتوانین بگەڕێنەوە بۆ شنگال.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی شاری شنگال، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە ناتوانین لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدا بین و ئەوان بە ئارەزووی خۆیان بڕیارمان لەسەر جێبەجێ بكەن، چونكە ئەوە قبووڵ ناكەین و ئێمە ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ شنگال تاكوو میلشیاكان لە شارەكە بمێنن.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.