Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:48

یان کۆبیش داوای ره‌وانه‌کردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌کات

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق
کوردستان TV
#7
100%


وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش پاڵپشتی لەوە دەکەن گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور درێژەیان هەبێت، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەڵێت، دانوستاندنەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر چەند پرسێک لە قۆناخەکانی کۆتاییدایە. دەشڵێت، گرنگە و پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت و فڕۆکەخانەکانیش بۆ گەشتی نێودەوڵەتی بکرێنەوە.

یان کۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند: كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانی به‌غداو هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتنی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراقی كه‌ سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌مدواییانه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكیدی كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند گه‌یشتونه‌ته‌ دوا قۆناغه‌كانی گفتوگۆكانیان له‌باره‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و دووباره‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌رێم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.