ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاری دا به دابه‌شكردنی 11 هه‌زار و 141 پارچه زه‌وی به سه‌رخێزانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و زيندانییانی سیاسی ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا سوودمه‌ند نه‌بوونه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانیش ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتراستكرده‌وه.
هاوكات مه‌حمود حاجی ساڵح ، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی خسته‌روو رایگه‌یاند: به پێی بریاره‌كه5 هه‌زرا و 69 پارچه زه‌وی بۆ رزگاربوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و 3 هه‌زار و 398پارچه زه‌وی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و 2 هه‌زار و 674 زه‌ویشییان بو زیندانییانی سیاسی ته‌رخانكراوه
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌پێی ماده‌ی 132 ده‌ستووری عێراق، پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندی، مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و زیانانه به سێسه‌د و هه‌شتا و چوار ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كراون كه‌پێویسته بدرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.