گه‌نجێكی گوندی بێتواته‌ی سه‌ر به قه‌زای رانیه دوای بزربوونی بۆ ماوه‌ی رۆژێك به مردوویی له چیای بێتواته دۆزرایه‌وه.
رائید شۆرش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌رین به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له لایه‌ن كه‌س و كاره‌كه‌یه‌وه ئاگادار كراینه‌وه له بزربوونی هاوڵاتییه‌ك به ناوی (ك ، ع) كه له دایك بووی ساڵی 1979ی گوندی بێتواته‌ی سه‌ر به‌قه‌زای رانیه كه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژو گیای به‌هاره له چیای بێتواته له ماڵ چۆته ده‌ره‌وه.
راشیگه‌یاند: دوا به‌دوای ئه‌وه تیمه‌كانی پۆلیس به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خزم و دۆستانی ناوبراو دوی گه‌رانێكی زۆر توانیمان نزیكی كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو ته‌رمی ناوبراو له دامێنی چیاكه بدۆزینه‌وه كه ئاسه‌واری برینێكی زۆر به جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دواتر ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی راپه‌رینه‌وه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا‌و دوای لێكۆلینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به‌هۆی خلیسكانی له چیاكه هه‌ڵدێراوه‌و كه‌وتۆته خواره‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه راسته‌وخۆ گیانی له ده‌ست داوه.
راشیگه‌یاند په‌راوی لێكۆلینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری ده‌ستی پێكردووه و ده‌ركه‌وتووه كه‌س ده‌ستی له مه‌رگی ناوبراودا نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.