Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:26

بریندارانی شەڕی داعش داوای کردنه‌وه‌ی فرۆکه‌خانه‌کان ده‌که‌ن

له‌ بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی خراپی باری تەندروستییان ژمارەیەک لەبریندارانی شەڕی داعش، خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەشاری هەولێر ئەنجامداو داوای كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانیان كرد و ده‌ڵێن، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/2/2018، پێشمەرگە بریندارەكان كە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بریندار بوونە،  لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر گردبوونەوە، گردبوونەوەكه‌شیان به‌هۆى ئەو گەمارۆیانەی حكوومەتی عێراقە كە خستوویەتی سەر هەرێمی كوردستان و داگیركردنی كەركووكه‌ لەلایەن میلیشیاكانى حەشدی شەعبییەوە، هاوكات له‌ چه‌ندین په‌یامی جیاوازدا، داوای كردنەوەی فرۆكەخانه‌كانی هەرێمی كوردستانیان كرد.

قودسی عەلی قادر، سەرۆکی کۆمەڵەی شەهیدانی زیندووی کوردستان، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی شەڕی داعش لەسەنگەرەکانی بەرگری"لەبری جیهان شەری تیرۆرمان کرد، توانیمان تیرۆرستان تێکبشێنین، ژمارەیەکی زۆر لە هاورێ و هاوسەنگەرانمان شەهید بوون، ئێمەش برینداربووین و بەشێکی جەستەمان لەپێناو مرۆڤایەتی لەدەستدا".

وتیشی، "بەهۆی برینەکانمان بەردەوام پێویستمان بەچارەسەر هەیە،  بەشێکی چارەسەری لە ناوخۆی هەرێم و بەشێکیشمان پێویستیمان بە چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی وڵات هەیە، بەڵام گەمارۆ ئاسمانیەکان لەسەر فرۆکەخانەکانی کوردستان رێگای دەرەوەی لێگرتوین".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، لەناوخۆش بەهۆی قەیرانی دارایی کێشەیان هەیە ، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێدوایستی پزیشکی و گرانی نرخەکەی لەبازار "ژیانمان لەمەترسیدایە ، بەشێک لەهاوڕێکانمان هەر بەم هۆیە گیانیان لەدەستداوە".

"داوا دەکەین نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆڵی راستەقینەی خۆی ببینێ و فشار بخاتە سەر عێراق بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ ئاسمانییەکان لەسەر هەرێم، و ناردنی بەشە دەرمانی هەرێم ، داواش دەکەین، نێردە دیبلۆماسیەکان و رێکخراوە جیهانیەکان، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن و رەوشی نەخۆشخانەکان ببینین چونکە کەیسی مرۆیی و نەخۆشخانەکانی تێکەڵ بەپرس و کێشە سیاسیەکان کراون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.