ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكدار له شه‌قامی قودس له شاری كه‌ركوك برای ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیان ڕفاند.
ئه‌میره زه‌نگه‌نه، په‌رله‌مانتاری عێراق به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوو ئۆتۆمبێل كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكداری تێدا بووه محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه برامی له شه‌قامی قودس له شاری كه‌ركوك ڕفاند پاش ئه‌وه‌ی براكه‌م خۆی نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه و به‌رده‌وام هاواری كردووه چهكداراهكان جلوبه‌رگی له بهردهدڕن و ئه‌زێتی ده‌ده‌ن دواتر له هه‌مان گه‌ڕه‌كی ئازادی ده‌كه‌ن .
گوتیشی: له ئێستادا له بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه و لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌كه ده‌كرێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.