Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:26

به‌ڤیدیۆ.. ئیسلام زاخۆیی گۆرانی (بۆ به‌رخودانی عه‌فرین) بڵاوکرده‌وه‌  

خۆی ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌
eslim zaxoee
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی كورد ئیسلام زاخۆیی،  نوێترین گۆرانیی خۆی بۆ به‌رخو دانی شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

ئیسلام زاخۆیی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 2018/2/18، له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ڤیدیۆیه‌كی به‌ ناوی (بۆ به‌رخودانی عه‌فرین) له‌ ئه‌ڵمانیا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و گۆرانییه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رگرییه‌كانی عه‌فرین.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌، خۆی ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ و هه‌ر خۆیشی به‌ ئامێری عود كاری میوزیكی بۆ كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گرته‌ی ڤیدیۆیی گۆرانییه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌.

شایانی باسه‌ چه‌ندین گۆرانیبێژ بۆ شاری عفرین گۆرانی و سروودیان گووتوه‌.

 

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.