له‌باره‌ی روودای شه‌ڕی نێوان چه‌ند گه‌نجێكی كورد و عه‌ره‌ب له شاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی پارێزگاری به‌سره كرد و، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و رووداوه نایاساییه‌ی كه تێیدا كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی شاری هه‌ولێر دوو گه‌شتیاری شاری به‌سره‌یان ئه‌شكه‌نجه‌دا، هۆكاره‌كانی هه‌رچییه‌ك بێت، ئێمه‌شی نیگه‌ران كردووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ به‌هاكانی پێكه‌وژیان و په‌یوه‌ندی و برایه‌تیه مێژووییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌سره ناگونجێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، به‌هه‌موو توانای خۆیان ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌پارێزن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئێمه نیگه‌رانی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه بۆ پارێزگای به‌سره و ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌شكه‌نجه دراون و خانه‌واده‌كانیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، به داوای لێبوردنه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و رووداوه ئاژاوه‌ییه‌ی كه بڵاو بووه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بنه‌ماكانی ئه‌خلاقی ئێمه‌وه نییه و، له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه و ئه‌وانه‌ی له‌و رووداوه تێوه‌گلاون، به‌توندی سزا ده‌درێن، له‌ئێستاشدا ئه‌وان ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی یاسا رێڕه‌وی خۆی وه‌ربگرێت، چونكه سه‌ره‌تا ئه‌مه به‌نه‌رێنی به‌سه‌ر پارێزگاكه‌مان و به‌هاكانی میوانداری و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و گیانی لێبورده‌یی هه‌ولێردا ده‌شكێته‌وه.
له‌كۆتایشدا هاتووه، هیوادارین ئه‌م بابه‌ته به‌گرنگ وه‌ربگرن و هه‌موو تواناكانتان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، تاوه‌كو بوار بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه نه‌مێنێته‌وه، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی زیان به برایه‌تی نێوانمان بگه‌یه‌نن.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك كۆمه‌ڵه‌گه‌نجێكی هه‌ولێر و گه‌شتیارانی عه‌ره‌بی به‌سره له‌شاری هه‌ولێر بوو به‌ده‌مه‌قاڵێیان و گه‌نجه عه‌به‌ره‌كان چه‌ند قسه‌یه‌كیان كرد كه گه‌نجه كورده‌كانی تووڕه‌كرد و بوو به‌شه‌ڕه شه‌ق و كۆڵه‌مست له‌نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.