Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:18

مه‌سرور بارزانی: له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کان قسه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی عێراق کردووه‌ 

چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، له‌سه‌ر ناكوكییه‌كان به‌ گشتی قسه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی عێراق كردووه‌  و ئه‌گه‌ر نییه‌تێكی خێرییان هه‌بێ ئێمه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان هه‌یه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ بێنه‌ چاره‌سه‌ركردن چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین.

مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بو ده‌زگای سسه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێككه‌وتنی سیاسی و دیبلوماسی گرنگمان له‌گه‌ل وڵاتانی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌شی كه‌ به‌ژدارن له‌ كونگره‌ی میونشن هه‌م له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌منی و هه‌میش له‌ سه‌ر ئاستی حكومه‌ت ئه‌نجامداوه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باسی ره‌وشی ناوچه‌كه‌مان كردووه‌ و بیرو بۆچوونمان ئالوگۆر كردووه‌.

 راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسلیشی هه‌رێمی كوردستان باسی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و گووتی: له‌سه‌ر ناكوكییه‌كان به‌ گشتی قسه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی عێراق كردووه‌  و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه‌ ئه‌وان هه‌ندێ بیانوو پاساوییان هێنایه‌وه‌ گووتیشی: ئه‌گه‌ر نییه‌تێكی خێرییان هه‌بێ ئێمه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان هه‌یه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ بێنه‌ چاره‌سه‌ر كردن چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.