وته‌بێژی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یبووه، به‌رهه‌م ساڵح نایبێت و زۆر كه‌سیش قبوڵی نییه به‌رهه‌م ساڵح ببێته به‌رپرسی.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی یه‌كێتی به رادیۆی نه‌وای رایگه‌یاندووه: زیانی جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح زیاتر نابێت له جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی، چوونكه نه دكتۆر به‌رهه‌م كاك نه‌وشیروانه، نه ئه‌مساڵیش ساڵی 2009 یه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رهه‌م ساڵح له رووی حكومڕانیه‌وه ئه‌زموونكراوه، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و نه‌وشیروانه‌ی سه‌رده‌می ناوزه‌نگ و به‌هێزیی یه‌كێتی بوو، كه وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می موكه‌ڕه‌ر له گه‌ڵ مام جه‌لال له ناو یه‌كێتی سه‌یر ده‌كرا، كه رێكخستنێكی به‌هێزی له پشت هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له ناو دۆسته‌كانی له كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی یه‌كێك بوو له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، كه له هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت ناحه‌زه‌كانیشی قبوڵیان بوو ببێته به‌رپرسیان، به‌ڵام زۆر كه‌س قبوڵی نییه به‌رهه‌م ساڵح ببێته به‌رپرسی.
سه‌عدی پیره ده‌شڵێ: به‌رهه‌م ساڵح كادیرێكی پێگه‌یشتووی یه‌كێتی بووه، كه ئه‌و حزبه مه‌سره‌فێكی زۆری لێكردووه و ده‌بوایه پارێزگاری له به‌رهه‌م ساڵح بكرایه و له ناو یه‌كێتی بمابایه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یبووه، به‌رهه‌م ساڵح نایبێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.