سەرچاوەیەك لە لیستی هاوپەیمانی "نەسر"ی حەیدەر عەبادی ئاشكرای كرد، كه سروە واحید پەرلەمانتاری عێراق لە لیستی گۆڕان، دەیەوێ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئەوان خۆی كاندید بكات، بەڵام سەركردەكانی هاوپەیمانیەكە سروەیان قبووڵ نیە.
ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" بڵاوی كردەوە، تا دوێنێ پێنجشەممەش سروە واحید لە نێو لیستی كاندیدەكانی هاوپەیمانی "نەسر"دا بوو، بەڵام سەركردەكانی نێو هاوپەیمانی نەسر نارەزاییان پێشان دا و بەشداری سروەیان لەنێو لیستەكەیان قبووڵ نەكرد.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە سروە واحید دەیویست لەسەر پارێزگای بەغدا كاندید بكرێ، بەڵام هاوپەیمانیەكە ئەو داوایەی رەت كردووەتەوە و پێی راگەیاندووە یان لەسەر سلێمانی كاندید دەبی یان هیچ، بەڵام زۆربەی سەركردەكانی هاوپەیمانییەكە تا ئێستە رایان وایە كە نابێ بە هیچ شێوەیەك ئەو كەسە لە هاوپەیمانیەكەیاندا كاندید بكرێ.
جێی باسە سروە واحید لەوەتەی وەك پەرلەمانتار گەیشتووەتە بەغدا، لایەنگری هەڵوێستەكانی حكوومەتی شیعی عێراق دەكات لە دژی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممەی رابردووش وازهێنانی لە لیستی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.