قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە ڕگەیاندراوێکدا ئاشكراى كرد، کە ئەمڕۆ ھەینی 16/2/2018، ھۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر توانیویانە دەست بەسەر بڕی چوار تەن خۆراکی چیپسی منداڵاندا بگرن، لەگەڵ شەش تەن لە کەلوپەلی پاککەرەوە، وەک، تایت و پاکەرەوەی جۆراوجۆر لە دوو کۆگای جیاواز.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە دوای دەستبەسەرداگرتنیان، بە ھەماھەنگیی لێژنەی پشکنین و چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە بەشێوەیەکی ژینگەیی لەناو بران و خاوەنەکانیان سزای پێبژاردنیان بۆ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.