ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، گرووپی كچانی گه‌وهه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، ئێواره كۆڕ و گفتوگۆیه‌كی كراوه له باره‌ی فه‌لسه‌فه، ژَن و ئازادی بۆ فه‌رهاد پیرباڵ به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه چه‌ند ڕۆژَێكه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی كاروباره‌كانی ئه‌م كۆڕهن و هه‌موو شتێكی كۆتای هاتووه.
كچانی شاره‌زوور به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌م گفتوگۆ كراوه‌یه ده‌كه‌ن، له ئێسته‌وه خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و كۆڕه ئاماده كردووه كه ئه‌مڕۆ سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
فه‌رھاد پیرباڵ، نووسه‌ر، لێكۆڵه‌ر و مامۆستای زانكۆی كورده و خه‌ڵكی باشووری كوردستانه، له ساڵی 1961 له ھه‌ولێر له دایك بووه و له ساڵی 1984 له زانكۆی سلێمانی خوێندنی ته‌واو كردووه.
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.