Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:20

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە له‌ هه‌ولێر کرده‌وه‌

بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ
کوردستان TV
#7
100%


ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە هەولێرە ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە لە هەولێر كرده‌وه‌.

ئه‌مرۆ یەکشەممە ، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزی پێشمەرگە، كرده‌وه‌ بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە قۆناغی یەکەمدا و دواتر نەخۆشخانەکە فراوانتر دەکرێت.

لە سەردانەکەیدا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین قۆناغەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سەربازی بەسەر کردەوە، کە لە مانگی ئابی 2017ـەوە بەردی بناغەی دانراوە و لەسەر ئەرکی حکوومەتی ئەڵمانیا دروست دەکرێت.

نەخۆشخانەکە تایبەتە بە هێزەکانی پێشمەرگە و دوای تەواوبوونیشی، پێشمەرگە بریندارەکان تێیدا چارەسەر دەکرێن.

دوای هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی 2014، ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە سەرەتاوە بە ناردنی چەک و تەقەمەنیی و هێزێکی وڵاتەکەی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.