Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:02

فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی: حه‌ویجه‌ ده‌که‌وێته‌وه‌ ده‌ست داعش

ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

داعش به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، ده‌یانه‌وێت دۆخی ئه‌منی شاروشارۆچكه‌كان تێكبده‌ن و هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌منیش ترسیان له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌یه‌.

نازم كه‌هیه‌، رێكخه‌ری پێشووی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌:جموجۆڵی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌منی ترسیان له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ هه‌یه‌.

گوتیشی، هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ی پێشتر له‌ حه‌ویجه‌ بوون و پێشتر خۆیان شاردبۆوه‌، ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست شێركۆ میروه‌یس ،به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی له‌پارێزگای دیاله‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ خه‌ڵكی گونده‌كانی پارێزگای دیاله‌ن و پێشتر له‌موسڵ و ناوچه‌كانی تربوون، جارێكی تر بۆ گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌كانی دیاله‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: داعشه‌كان كه‌ به‌شێوه‌یه‌ی مه‌فره‌زه‌ به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، ده‌یانه‌وێت دۆخی ئه‌منی شاروشارۆچكه‌كان تێكبده‌ن.

تێكچوونی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان، له‌كاتێكدایه‌ پێشتر پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌ كوردییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌پاراست، به‌ڵام له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌یان داگیركرد.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.