Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:37

حکومەتی عیراق فشاردەکات بەمەبەستی تێپەراندنی بودجە لە پەرلەمان

هیچ دادپەروەریكی تێدا نییە بۆ پێكهاتەكانی گەلی عێراق
به‌غداد: نوێنه‌رانی كورد بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كرد
کوردستان TV
100%

حكومەتی عیراق فشاری خستوەتە سەر ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق بەمەبەستی تێپەراندنی بودجەی گشتی عیراق بەوشێوەیەی ئێستا.


پەرلەمانتار ئارێز عەبدوڵڵا لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای كردوە حكومەتی عیراق فشاری خستوەتە سەر ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق بەمەبەستی تێپەراندنی بودجەی گشتی عیراق بەوشێوەیەی ئێستا.

ئەمرۆ چوارشەممە  ئارێز عەبدوڵڵا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: حكومەتی عێراق فشاری خستۆەتە سەر ئەنجومەنی نۆێنەرانی عێراق بەمەبەستی تێپەراندنی یاسای بودجەی گشتی عیراق بەو شێوازەی ئێستا، پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد یاسای بودجەی گشتی عیراق هیچ دادپەروەریكی تێدا نییە بۆ پێكهاتەكانی گەلی عیراق.

گوتیشی پەسەندكردنی بەبێ بەدەستهێنانی نیصابی یاسایی پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و دەستووری عیراقە.

هەروەك رەخنەشی گرت لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عێراق بەهۆی ملكچەكردنیان بۆ حكومەت كە خۆێندنەوەیان بۆ پرۆژە یاسای بودجە كردوە لە ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق بەبێ ئەوەی نیصابی یاسایی تەواو بێت.

ئارێز عەبدوڵڵا تەئكیدی كردەوە فراكسیۆنە كوردستانیەكان سوورن لەسەر ئەوەی بەشداری دانیشتنەكانی تایبەت بە بودجە نەكەن تاو ئەكاتەی مافی كورد دەستەبەرنەكرێت.

راشیگەیاند فراكسیۆنە كوردستانیەكان بەهیچ شێوەیەك دانوستان لەگەڵ عەبادی ناكەن سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان كە بە 12% دیاری كراوە.


شایه‌نی باسه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە  لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە، سێ پەرلەمانتاری کورد سزا دراون.

شاخەوان عەبدولڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند کە ئەوەی رووی دا، دانیشتنێکی نایاسایی بوو، ھەموو رێگەیەکمان گرتەبەر، بۆ ئەوەی دانیشتنە نایاساییەکە نەڕوات، بەتایبەت رێژەی 17% بکرێتە 12%، گوتیشی: "نامانەوێ ئەو مێژووە رەشە بۆ خۆمان تۆمار بکەین، منیش کاغەزەکانم لە دەستی سەرۆکی لێژنەی دارایی ستاند، چونکە ئەگەر ئەو نووسراوانەی لا نەبێت، ناتوانێت خوێندنەوە بۆ ئەو پڕۆژە یاساییە بکات، دواجار دانیشتنەکەم تێکدا، جارێکی دیکەش ئەگەر بکرێتەوە، ئامادەم تێکی بدەمەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.