Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:27

تایمزی بریتانی: داعش جارێکی دیکه‌ هێرش ده‌کاته‌وه‌ سه‌ر عێراق و سووریا

ئه‌بو به‌كر به‌غدادی هێشتا خۆی له‌ عێراق حه‌شار داوه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی رایده‌گه‌ێنی،چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێ بۆ جاری دووه‌م به‌فراوانی په‌لاماری عێراق و سووریا بداته‌وه‌.

رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌ ده‌شڵێ، ئه‌و ناكۆكی و ململانێ تائیفیه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ی داعش و ریزه‌كانی خۆی رێكده‌خاته‌وه‌و جارێكی دیكه‌ هێرش ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر عێراق و سووریا.

رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌ ده‌شنووسێت، پیده‌چێت داعش ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی له‌ پاریزگای دیاله‌ و مووسڵ و ئه‌نبار هه‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆره‌ كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ریان هێشتا له‌و ناوچانه‌دا خۆی حه‌شاردابێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.