Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:17

ره‌غد سه‌دام حوسێن سه‌رسوڕمانى خۆى له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى عێراق ده‌ربڕى

ره‌غد : ئه‌وه‌ى ناوى منى تێكردووه‌ له‌ جه‌نگه‌ڵدا ده‌ژیت
کوردستان TV
100%

له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بییه‌"، ره‌غدى كچى سه‌دام حوسێن سه‌رسوڕمانى خۆى له‌ باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ده‌ربڕى و گوتى" ئه‌وه‌ى ئه‌و لیسته‌ى ئاماده‌كردووه‌ و ناوى منى تێكردووه‌، له‌ جه‌نگه‌ڵدا ده‌ژیت، نه‌ك له‌ بوارى یاسادا.

گوتیشى" له‌ 2003ه‌وه‌ له‌ عێراق دابڕاوم و له‌ دواى كوژرانى باوكیشمه‌وه‌ یه‌ك لێدوانم نه‌داوه‌ و پێشتریش له‌ عێراقدا خاوه‌نى هیچ پۆست و پله‌یه‌ك نه‌بوومه‌".

ئه‌م وتانه‌ى ره‌غد دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ناوى 60 داواكراویان بڵاوكرده‌وه‌ و ره‌غده‌ى كچى سه‌دام حوسێن، كه‌ له‌ ئه‌رده‌ن نیشته‌جێیه‌ یه‌كێك بوو له‌ داواكراوه‌كان.

له‌ لیسته‌كه‌دا ناوى 28 ئه‌ندامى رێكخراوى داعش و 12 به‌رپرسى رێكخراوى قاعیده‌ و 20 سه‌ركرده‌ى حزبى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه‌ تێدایه‌، كه‌ سه‌رجه‌م داواكراوه‌كان عێراقین.

ئه‌وه‌ى بووه‌ جێى سه‌رنجى میدیاى جیهانى، له‌ لیستى داواكراوه‌كاندا عێراق ناوى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعشى نه‌هێنابوو و وه‌ك داواكراو ناوى تۆمار نه‌كردبوو.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.