شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پاشای ئورده‌ن له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه رۆڵی ئه‌مریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌رجۆره چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین، گرنگی ئه‌وتۆی هه‌یه.
شا عه‌بدوڵڵا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، وێڕای ره‌خنه‌ی توندی له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پرسی ئۆرشه‌لیم، جه‌ختی كرده‌وه كه به‌بێ رۆڵگێڕانی ئه‌مریكا هیچ ره‌وتێك یان رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستیندا بوونی نابێت.
دوای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا شاری ئۆرشه‌لیمی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائسل به فه‌رمیی ناسیی، كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی زۆری له‌لایه‌ن زۆر وڵاتی ناوچه‌كه و جیهانه‌وه لێكهوتهوه و ته‌نانه‌ت پاشای ئوردهنیش له‌دیداری مانگی رابردووی خۆیدا له‌گه‌ڵ مایك پێنس جیگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تیی و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌م پرسه بۆ ناوبراو باسكردووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.