Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:07

مافریک بوو به‌ راهێنه‌ری ئوسترالیا

كاری سه‌ره‌كیمان پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رزه
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا بۆ جامی جیهانی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ی رووسیا بێرت ڤان مافریك به‌فه‌رمی وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ده‌ست نیشانكرا.

 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ له‌كۆتایی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ ئاماده‌ی بینین یاریه‌كانی خولی ئوسترالیا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه‌كان ببینێت به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ گه‌شت بكات بۆ بینینی ئاستی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان.

 لای خۆیه‌وه‌ بیرت ڤان مافریك له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كاری سه‌ره‌كیمان له‌ قۆناغی گرووپه‌كانی جامی جیهانی ركابه‌ری و پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رزه.

 به‌تایبه‌ت كه‌ له‌گرووپێكیین هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی وه‌ك فه‌ره‌نسا و پیرۆ و دانمارك له‌خۆوه‌ ده‌گرێت، بۆیه‌ ده‌توانم بلێم له‌ئێستادا ته‌نیا بیر له‌یه‌كه‌م یاری ده‌كه‌ینه‌وه‌.  

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.