وەزیری دەرەوەی عێراق هێرش و ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان سەرکۆنە دەکات.
لە راگەیێندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: "دەستوەردانی تورکیا لە ناوچەی عەفرینی سووریا ئیدانە دەکەین".
هەروەها دەڵێت: "ئێمە دەستوەردانی هەر وڵاتێکی بیانی لە کاروباری وڵاتێکی دیکە رەتدەکەینەوە، هەروەک چۆن دەستوەردانمان لە بەشێکی عێراق رەتکردەوە".
وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لە پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا دەکاتەوە، بەڵام دەڵێت: "پێشێلکردن رەتدەکەینەوە".
لەبارەی دۆخی سووریا، وەزیری دەرەوەی عێراق پێیوایە هەڵوێستی ئێستای سووریا لە رابردوودا باشترە لەڕووی مامەڵەی وڵاتانی جیهان لەگەڵیدا.
هیواداریشە حکومەتی سووریا لە هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ یەکخستنی سووریا و لێکنزیککردنەوەی لایەنە جیاوازەکان تاوەکو دەگەنە دۆخێکی سەقامگیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.