Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:56

ته‌له‌فزیۆنى "ئه‌ى بی سی" ئه‌مه‌ریکى: شه‌رڤانان زیانى زۆریان له‌ سووپاى تورکیا داوه‌

سووپاى توركیا له‌هه‌مبه‌ر شه‌رڤانان له‌ عه‌فرین شكاوه‌
کوردستان TV
100%

ته‌له‌فزیۆنى "ئه‌ى بی سی" ئه‌مه‌ریكى دیمه‌نێكى راسته‌وخۆى شه‌روپێكدادانه‌كانى سووپاى توركیاو هێزه‌كانى شه‌رڤانان له‌ سه‌رسنوورى نزیك شارى عه‌فرین له‌ رێگه‌ى سێ په‌یامنێرى له‌ سنوورى نێوان توركیاو سووریا گواسته‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ پیشان ده‌دات، كه‌ هێزه‌كانى توركیا ناتوانن له‌هه‌مبه‌ر هێزى شه‌رڤانان پێشره‌وى بكه‌ن و ته‌نيا بۆ سێ كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌وه‌ چوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌و دواتر به‌هۆى هێرش و به‌رپه‌چى توندى هێزه‌كانى شه‌رڤانانه‌وه‌ سوپاى توركیا ناچار بووه‌ دوو كیلۆمه‌تر بكشێته‌وه‌و ته‌نيا یه‌ك كیلۆمه‌ترى به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌.

ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ ئاشكراى ده‌كات كه‌ به‌هۆى شه‌روپێكدادانه‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌یان تانك و زریپۆش و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى سووپاى توركیا سووتێنراون و ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین زه‌ره‌رو زیانى ماددى و گیانیانیشى داوه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى له‌گه‌ل فه‌رمانده‌كانى سه‌ربازى توركیا كردووه‌و تێیدا داواى ئاشكرا كردنى هۆكارى ئه‌و هه‌موو زیانه‌ و وه‌ستانى سووپاى توركیا كردوه‌، كه‌ هیچ چوونه‌ پێشه‌وه‌یان وه‌ك پێویست به‌دى ناكرێت. 

هه‌ر له‌م باره‌وه‌ میدیاكانى نزیك له‌ حكوومه‌تى توركیا هێرشى سه‌ر ولاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان ده‌ستپێكردوه‌ و هۆكارى ئه‌و هه‌موو زیانه‌ى سووپاى توركیا ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى ئه‌مه‌ریكا و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن كه‌ چه‌كى نوێ و پێشكه‌وتووى داوه‌ به‌ هێزه‌كانى شه‌رڤانان، به‌لام ئێستاو پێشتریش ئه‌مه‌ریكا ره‌تى كردووته‌وه‌ كه‌ مووشه‌كى دژى تانكى دابێته‌ شه‌رڤانان.


 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.