Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:22

مانگ به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌ ئاسمانى هه‌رێمى کوردستان و جیهان ده‌رکه‌وت

چه‌ند ساڵ جارێك ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌مانگدا رووده‌دات
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31-1-2018، دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی ده‌گمه‌ن له‌ روكارى مانگ روویدا و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى جیهان ده‌ركه‌وت و دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌و دیارده‌یان به‌ چاوى خۆیان دیت.

دیارده‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌رچوونى چه‌ند تیشكێك پێكه‌وه‌ له‌ ده‌وری مانگ، كه‌ مانگ به‌ره‌نگی شین و زه‌ردو سپى و سووری خوێنی و به‌شێوه‌یه‌كی پڕ دیارده‌كه‌وێت، كه‌ مانگی ته‌واو دروست ده‌بێت و به‌پێى ووته‌ى فه‌له‌كناسان چه‌ند ساڵ جارێك ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌مانگدا رووده‌دات، به‌لام ئه‌و رووداوه‌ به‌ مانگ گیران هه‌ژمار ناكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.