گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی " ماریا هه‌ورامی " دوای بێده‌نگی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیو ، له ئێستادا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنای گۆرانییه‌كی نوێی خۆیه‌تی و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌و گۆرانیبێژه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی" ئینستاگرام "وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ماوه‌ی ساڵێك و نیو ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی نه‌بووه ، هه‌روه‌ها له سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی به خۆشحالییه‌وه به‌م نزیكانه به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه .
ماریا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ئه‌م گۆرانییه تازه‌ی زۆر جیاوازه له‌گه‌ل به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی و زۆریش له‌گه‌ڵی هیلاك بووه ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌قه‌د رۆحی خۆشی ده‌وێت و هیوا ده‌خوازێت به دڵی هه‌وادارانی بێت .
ماریا هه‌ورامی له ساڵی 1990 له شاری سلێمانی له دایك بووه و ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلێمانییه به‌شی موزیك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.