سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووه كه رۆژی رابردوو له ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژئاوای ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ گروپێكی 21 كه‌سی له چه‌كدارانی داعش تووشی پێكدادان بوونه و 3 پاسدار و چه‌ندین داعش كوژراون و چه‌ندین داعشی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون.
محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه 3 له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران كوژراون و دوو چه‌كداری داعش‌یش رایانكردووه له ده‌ستیان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه 16 چه‌كداری ئه‌م گروپه‌شیان ده‌ستگیر كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی قه‌رارگای نه‌جه‌فی هێزی زه‌مینیی سوپای پاسدارانی پارێزگای كرماشان، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له سنووره‌كانی رۆژئاوای ئێرانه‌وه روویشتوونهته ناو خاكی ئه‌م وڵاته‌وه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.