مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌ی له ئۆزتورك یڵماز ، جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، گرت و رایگه‌یاند كاتێك كۆنسولخانه‌كه‌مان له مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌م زاته ئه‌وه‌نده ترسنۆكه گوتوویه‌تی 'من سهركۆنسول نیم'. ئه‌مه له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌وێ، هێزه تایبه‌ته‌كان و كارمه‌نده‌كانه‌وه به من گوترا. تۆماری ئیفادهكانیشیان له وه‌زاره‌ت بوونی هه‌یه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئه‌مڕۆ بۆیه باسیان نه‌كردووه تاكو خۆیان سه‌رقاڵی كه‌س نه‌كه‌ن و گوتی: به‌ڵام تۆ دێیت و له میانی به‌ره‌نگاریم له‌گه‌ڵ تیرۆردا، بۆ ئه‌وه‌ی لاواز نیشانم بده‌یت، دێیت لێدوانی سووك ده‌ده‌یت، منیش ئه‌مانه ده‌ڵێم. با هه‌موو توركیا بیزانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.