ویلهێلم لیتن كه له ساڵی 1910 ی زایینی باڵوێزی ئه‌و كاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بووه له ته‌ورێز ، له ساڵی 1925 ی زایینی له شاری به‌رلین به زمانی ئه‌ڵمانی هه‌ڵساوه به نووسینی كتێبێك له ژێر ناوی ( ماه عسل ایرانی ) و له چاپه‌مه‌نی گیۆرك زیلكه به چاپی گه‌یاندووه .
فه‌ره‌یدون حه‌كیم زاده ی نووسه‌ر به یارمه‌تی و هاوكاری ئاوات سه‌ید ئه‌حمه‌د له ژێر ناوی ( ویلهێلم لیتن له كوردستان ) هه‌ڵساوه به وه‌رگێرانی كتێبه‌كه بۆ سه‌ر زمانی كوردی و هه‌روه‌ها به چاپگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له هه‌مان كاتدا .
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌ڵمانییه كه له ساڵی 1910 تا 1916 بالوێزی ئه‌ڵمانیا بووه له ته‌ورێز ، زۆر رووداوی تاڵ‌و شیرینی له ژیانی خۆی و ئه‌ڵمانیا و به‌لژیك و عوسمانییه‌كان له ماوه‌ی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی له كتێبه‌كه باس ده‌كات .
جێی باسه فه‌ره‌یدوون حه‌كیم زاده خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، یه‌كێكه له نوسه‌ره چالاكه‌كانی بواری میژوو ، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی به پێز وو به سووده له باره‌ی مێژووی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.