هێرشى سوپا‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین له رۆژئاواى كوردستان پێى نایه حه‌وته‌م رۆژی خۆی و تا ئێستا هیچ ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه له لایه‌ن سوپاى توركیاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گیراوه .
ئه‌و هێرشانه‌ی سوپاى توركیا له ئاستى نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وتۆته‌وه و هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وێڕاى نیگه‌رانیان له ره‌وشى عه‌فرین داواى كۆتایهێنان به ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مریكاش هێرشكردنه سه‌ر شارى عفرین به شه‌رمه‌زارى وه‌سف ده‌كات.
له لایه‌ن خۆیه‌وه توركیا ره‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرێت و له نوێترین پێشهاتیشدا كانتۆنى عه‌فرین گڵۆپى سه‌وز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووریا هه‌ڵده‌كات.
ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركیا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به یاوه‌رى ده‌یان هه‌زار له چه‌كداره میلیشیاییه‌كانى "سوپاى سووریاى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستاش هیچ ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه له لایه‌ن سوپاى توركیاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گیراوه و سه‌رۆكى توركیاش ئاشكرایكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركیا كوژراون و هه‌سه‌ده‌ش رایگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركیا كوژراون و توانیویانه سێ تانك تێكبشكێنن.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20/1/2018، هێرشى توركیا بۆ سه‌ر عەفرین له ژێر ناوى "ئۆپه‌ڕاسیۆنى چڵه زه‌یتون" و به تۆپبارانكردنی شاره‌كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه به ره‌سمى ده‌ستیپێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.