وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم هۆشداری دایه زیاتر له 70 كه‌ناڵی ناوخۆیی ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ نه‌كه‌نه‌وه داده‌خرێن.
محه‌مه‌د گه‌ردی به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه تا ئیستا رسوماتیان نه‌داوه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه رسوماته‌كیانان بده‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه په‌خشه‌كانیان راده‌گیرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" كۆی ئه‌و رسوماته‌ی وه‌رنه‌گیراوه نزیكه‌ی سێ ملیار دینار ده‌بێت و بۆ هه‌ر كه‌ناڵێكی ئاسمانی ساڵانه 10 ملیۆن دیناره‌و كه‌ناڵی ناوخۆییش ئه‌گه‌ر سه‌رتاسه‌ری بێت په‌خشی پێنج ملیۆن دیناره، نزیكه‌ی 98 كه‌ناڵی ناوخۆیی و 38 كه‌ناڵی ئاسمانی و 160 رادیۆ هه‌یه، له‌م ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 74 كه‌ناڵ قه‌رزران و پاره‌كه‌یان نه‌داوه.
باسی له‌وه‌شكرد" تا پاره‌ی رسومات ده‌ده‌ن په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راده‌گیرێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه پاره‌ی دیاریكراو نه‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.