Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:31

41 پارتى سیاسی هه‌ر چوار پارچەی کوردستان ئیدانه‌ى هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌که‌ن

لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر دۆخی عەفرین خستەڕوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەمه‌ 22/1/2018، 41 پارتى سیاسیی هه‌ر چوار پارچەی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و دوابەدوای كۆبوونەوەكەیش لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر دۆخی عەفرین خستەڕوو. 

ڕایانگەیاند، توركیا بەشێوەیەكی دڕندانە عەفرینی كردووەتە ئامانج و بەهۆی هێرشەكانییەوە بە دەیان هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی، بۆیە پێویستە ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتیی لەوبارەیەوە هەڵوێستیان هەبێت.

هه‌روه‌ها هەموو حزبەكان بۆچوونیان وابووە كە ئەوەی روودەدات لە عەفرین مەبەست لێی سەركوتكردنی گەلی كوردستانە لە ڕۆژئاوای كوردستان، بۆیه‌ ئەگەر توركیا پەلامارەكانی بۆ سەر عەفرین ڕانەگرێت ئەوە هەڵوێستی تریان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.