Erbil 26°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:17

زانکۆیه‌کى وولاتى چیک له‌ شارى هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه‌

یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیھان
کوردستان TV
100%

 

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: " دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لە کۆبونەوەی ژمارە سێی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر کردنەوەی لقی زانکۆی (VSB-Technical University Ostrava) چیکی لە ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی یاسای زانکۆ تایبەتەکان ئەو داوا بەرزکرایەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران".

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستە روو، کە ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (٣٦١) لە ڕێککەوتی ٢/١/٢٠١٨، ڕەزامەنی لەسەر کردنەوەی لقی ئەو زانکۆیە لە شاری ھەولێر نیشاندا.

ئاشکراشی کرد، کە زانکۆی (VSB-Technical University Ostrava) چیک یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیھان، لە ڕیزبەندی پێشەوەی زانکۆکانی جیھانە، بەتایبەت لە بواری ئەندازیاری.

گوتیشی: "کردنەوەی ئەو زانکۆیە دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ بواری خوێندنی باڵا لە کوردستان، چونکە بۆ یەکەمین جارە کە زانکۆیەک خاوەن ئەو ڕانکینگە بەرزە بێ لە ئاستی جیھان لقێکیان لە کوردستان بکەنەوە".

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، جەختی لەوەش کردەوە، کە پرۆپۆزەڵی کردنەوەی لقی ئەو زانکۆیە بە لێژنەی باڵای دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین و سەرجەم ڕێکار و ڕێنماییە یاسایی و کارگێڕییەکاندا تێپەر بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.