ته‌رمی 15 ئاواره‌ی سووریی كه چه‌ند منداڵیشیان تێدابوو، له كاتێكدا دۆزرایه‌وه كه له رێگه‌ی سنووری سووریا بۆ لوبنان به‌هۆی سه‌رماوه جه‌سته‌یان به‌ستبووی و گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری لوبنان رۆژی هه‌ینی رابردوو ته‌رمی 13 كه‌س و رۆژی رابردووش دوو ته‌رمی دیكه‌یان دۆزیبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئه‌م 15 كه‌سه دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن قاچاخچییانی مرۆڤه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و لوبنان به‌جێهێڵرابوون، به‌بێ رێنیشانده‌ر له‌م ناوچه به‌رز و سارده سه‌رگه‌ردان بوونه و به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یاندنه خۆجێییه‌كانی ناوچه‌كه ئاشكرایان كردووه كه دوو له قاخچییهكانی په‌یوه‌ندیدار به‌م 15 كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه. هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاواره‌یش به زیندوویی دۆزراونه‌ته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه منداڵێكی كه‌م ته‌مه‌نیشیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به ته‌نیایی له‌ناو به‌فردا سه‌رگه‌ردان بووه.
به وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌م 15 قوربانییه رێگه‌یه‌كیان گرتووه‌ته‌به‌ر كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی سووریی بۆ راكردن له قه‌یرانی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یان پێیدا روویشتوون تا بگه‌ن به لوبنان.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.