Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:41

دوای کوشتنی دایکی ته‌رمه‌که‌شی ده‌سووتێنێ

له‌ژێر كاریگه‌ری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر
کوردستان TV
100%

پۆلیسی به‌سره‌ كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی دایكی و دواتر هه‌ڵساوه‌ به‌ سووتاندنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: هێزێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی به‌سره‌ تۆمه‌تبارێكیان له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌بو خه‌سیب ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی دایكی.

سه‌رچاوه‌كه‌ گووتیشی: تۆمه‌تباره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی دایكی خۆی كوشتووه‌، هه‌ڵساوه‌ به‌ سووتاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌ دوای تاوانه‌كه‌ به‌جێ نه‌هێڵێ.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنێ.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.