Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:27

خیتافی و ئه‌تله‌تیک بلباو به‌ دوو گۆل یه‌کسان بوون

یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفۆنسۆ پێرێز به‌رێوه‌چوو .
کوردستان TV
100%


له‌ یه‌كه‌م یاری گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی خیتافی و ئه‌تله‌تیك بلباو به‌ دوو گۆل بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون .یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفۆنسۆ پێرێز به‌رێوه‌چوو .

له‌ خوله‌كی سێزده‌ تیپی میوان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له‌ تۆماركردنی گۆل كاتێك یاریزان ئینیاكی ویلیامز بلباوی به‌گۆلێك پێشخست .

به‌لام وه‌لامی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا خێرا بوو له‌ خوله‌كی بیستویه‌ك یاریزان خۆرخی مۆلینا به‌لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ناونیشانی گێمی یه‌كه‌م بوو .

له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چلو هه‌شت ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بلباو هه‌ژمار كرد و  رائوول گارسیا سه‌ركه‌وتوانه‌ جێبه‌جێی كردو جارێكی تر یانه‌ی میوان پێشكه‌وت .

لویس رۆدرێگز له‌ خوله‌كی حه‌فتاوچوار به‌ تۆماركردنی گۆلی دووه‌م جارێكی تر یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ .

به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاله‌كانی خیتافی بوو به‌ بیست و حه‌وت خال و یانه‌ی بلباویش خاله‌كانی بووه‌ بیستو شه‌ش خال .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.