گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لهسهردانیدا بۆسه‌ر گۆڕی مام جه‌لال نووسیویه‌تی: سڵاو مامه گیان، به‌قۆناغی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین، یه‌كێتییه‌كه‌مان له هه‌موو لایه‌ك په‌لامار ده‌درێ، هه‌موومان له بێ تۆیی بووین به جه‌ماعه‌تێكی خۆخۆر.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ده‌فته‌ری بیروهرییهكاندا له‌سه‌ر گۆڕی مام جه‌لال، نووسیویه‌تی: سڵاو مامه گیان، به‌قۆناغی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین، یه‌كێتییه‌كه‌مان له هه‌موو لایه‌ك په‌لامار ده‌درێ، هه‌موومان له بێ مام جه‌لالیا بووین به جه‌ماعه‌تێكی خۆخۆر، كێشه‌كانمان هێزه كوردستانی و عێراقییه‌كان نییه، حكومه‌تی عێراق و دراوسێكان نییه، به‌ڵكو خۆمان كێشه‌ی خۆمانین.
سه‌عدی پیره ده‌شڵێ: خه‌ریكین به‌ڵكو بتوانین ئه‌وه‌ی بكرێ رزگاری بكه‌ین، هێزمان بده‌رێ، پێویستمان پێته.
پیره له كۆتاییدا ده‌ڵێ: من ئه‌مڕۆ له هه‌ولێره‌وه هاتم، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ماڵی كاك كۆسره‌ت، بیرم كردی، واهاتم بۆ خزمه‌تت، به‌رامبه‌ر وێنه‌كه‌ت وه‌ستاوم، هه‌مان تێڕوانین به‌ڵام به‌بێ قسه، تێگه‌یشتم تۆش نیگه‌رانی له بارودۆخی ئێستای یه‌كێتی، مامه گیان ئومێد ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری بكه‌ین،رۆحت شاد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.