مۆبایلێكی نۆكیا له جۆری (3310) كه به ماده‌ی گرانبه‌ها دیزاین كراوه و نه‌خشی سه‌رنجڕاكێشی له‌سه‌ر دروست كراوه به بڕی (دوو هه‌زار و 500) دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشرا.
كۆمپانیاییه‌كی ڕووسی به‌بۆنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا ( پۆتین و ترامپ) نموونه‌یه‌كی له نۆكیای 3310 ی دروست كردووه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و گرانبه‌ها دیزاینی بۆ كردووه.
شایانی باسه مۆبایله‌كه له تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو ماده‌ی زێڕ و تیتانیۆم دروست كراوه له‌گه‌ڵ بازنه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌شی پشته‌وه‌ی، كه له زێڕ دروست كراوه و وێنه‌ی تره‌مپ و پۆتینی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه و له به‌شی پێشه‌وه‌یش شوێن و كاتی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی تیا نووسراوه.
ژماره‌ی له‌و جۆره مۆبایله دروست كراوه له 20 دانه تێپه‌ڕ ناكات، به ئامانجی ئه‌وه‌ی وه‌ك دیارییه‌كی مێژوویی بۆ دیداری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ڕوسیا و ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه / روسیا ئهلهیهوم
كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.