Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:32

‌دوو قه‌واره‌ی سیاسی له‌ هاوپه‌یمانییه‌که‌ی عه‌بادی کشانه‌وه‌

‌قەیس خەزعەلی و هادی عامری
کوردستان TV
#10
100%

 

هه‌ریه‌ك له‌ كوتله‌ی رێكخراوی به‌در و بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ ئیئتلافه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كشانه‌وه‌.

ئیئتلافی سه‌ركه‌وتنی عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و ئیئتلافی "فه‌تح"یش، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در سه‌رۆكیه‌تی و تیایدا ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی هومام حه‌مودی و 8 گروپی حه‌شدی شه‌عبی و 11 حزب و قه‌واره‌ی دیكه‌ به‌شدارن، له‌وانه‌ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق.

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و عامری له‌ 13ی كانونی دووه‌می 2018 بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یه‌ندرا و دوو رۆژی به‌سه‌ردا نه‌رۆشت رێكخراوی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، بە سەرۆکایتیی قەیس خەزعەلی  لێی كشانه‌وه‌.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری كشانه‌وه‌كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ بووه‌ كه‌ عه‌بادی بۆ هاوپه‌یمانێتیی داناوه‌، له‌وانه‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی پشكش پشكێنه‌ و دیاریكردنی كه‌سایه‌تیی كارامه‌ و پشتیوانیكردن له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له‌دژی گه‌نده‌ڵكاران.

عەسائیبی ئەھلی حەق لە راگەیەندراوێکدا کشانەوەی لە ھاوپەیمانێتیەکەی عەبادی راگەیاندووە و ئاشکراشی کردووە: ھۆکاری کشانەوەکەی تەنھا پەیوەندی بە ھەڵبژاردنەکانەوە ھەیە و رەتیشی کردووەتەوە کە ھۆکاری سیاسی لە پاڵ بڕیاری کشانەوەیان بێت لە ھاوپەیمانێتیەکەی عەبادی.

ھاوکات ھاوپەیمانی "فەتیح"یش لە ھاوپەیمانێتیەکەی عەبادی کشایەوە و راشیگەیاند: بەتەنھا بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاکانی عێراقدا دەکات کە بڕیارە 12ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.