Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:06

حکوومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کۆبووه‌

حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌رۆشیی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان دوووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یه‌كگرتوو كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا كه‌ پێشتر پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و خرایه‌ به‌ر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه‌ دووپات‌ كرایه‌وه.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرا‌ وه‌ك حكوومه‌ت و ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی به‌شدارن له‌ كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، په‌رۆشیی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ و نه‌هێشتنی ئه‌و قه‌یرانانەن كه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه‌ و له‌مباریه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ تا بارودۆخه‌كه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و باشتر به‌رن.

هه‌ردوولا بڕیاریان دا به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئامانجی هاوبه‌ش،‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ به‌رده‌وام بن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.