Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:26

پرسی کردنەوەی فرۆکەخانەکان و دەروازە سنووریەکان یەکلایی دەکرێنەوە

شاندێكی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق سەردانی هەولێر دەكەن
پرسی كردنەوەی فرۆكەخانەكان و دەروازە سنووریەكان یەكلایی دەكرێنەوە
کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق رایگەیاند كە شاندێكی وەزارەتەكەیان ئەمڕۆ دووشەممە دەگەنە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بۆ وتووێژكردنی یەكلاییكردنەوە سەبارەت بە كردنەوەی فرۆكەخانەكانی هەرێم و دەروازە سنوورییەكان . بەپێی راگەیەندراوەكە شاندەكە پێك دێت لە فەریق مۆفەق جەنابی و لیوا مەهدی وائیلی و چەند كەسێكی دیكە .

شایانی باسە رۆژی شەممەی رابردوو شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ گەیشتە بەغدا و لەبارەی كێشەی فڕۆكەخانەكان، دەروازە سنوورییەكان، بەنداوەكان، رەگەزنامە، پاسپۆرت، كارتی نیشتمانی و فەرمانگەكانی دیكە لەگەڵ تیمێكی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتیی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ كۆبووەوە، دواتر شاندەكە گەڕایەوە هەولێر و راگەیێندراوێكی لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكان بڵاوكردەوە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.