Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:26

به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌یان که‌س بوونه‌ قوربانی

ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن دوو هێرشكه‌ره‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدراوه‌
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ئه‌منی و پزیشكییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/1/2017 رایانگه‌یاند: به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویداوه‌، زیاتر له‌ 16 كه‌س كوژراون 66 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن دوو هێرشكه‌ره‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدراوه‌ و به‌شی زۆری قوربانییه‌كانیش كرێكارن.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندووه‌: ته‌قینه‌وه‌كان له‌ مه‌یدانی ته‌یرانی به‌غدا روویداوه‌و له‌و شوێنه‌دا بووه‌ كه‌ كرێكاره‌كانی تێدا كۆده‌بنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.