Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:58

ڤێتنام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیای برده‌وه‌

له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌م دێت
کوردستان TV
100%


له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی ئاسیا بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی بیستوسێ ساڵ بۆ تۆپی پێ كه‌ له‌ چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیای برده‌وه‌و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ تۆماركرد.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و ئه‌م گێمه‌ بێ گۆڵ ته‌واوبوو.

، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاودووشدا، یاریزان نیگۆیان گوانگ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ ڤێتنام تۆماركردو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڤێتنام كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ سێ خاڵ و له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌م دێت .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.