Erbil 29°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:26

ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانه‌کانی ئێران ئاشکرا کرا

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری: 25 کەس کوژراون
کوردستان TV
#11
100%


حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتەی گرتەوە، 20 کەس کوژراون.

غولام حسین موحسینی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکاندا 25 کەس کوژراون، لە ناویاندا کەسانی ئاسایی و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیشی تێدایە.

بەڵام وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ناسنامەی کوژراوەکانی ئاشکرا نەکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کەسێک بە فیشەک نەکوژراوە، چونکە بە گوتەی ئەو "فەرمان بە هێزەکان کراوە کە چەک بەکارنەهێنن.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی 28ی کانوونی یەکەمی 2017 تا یەکی کانوونی دووەمی 2018، بەهۆی گرانی و فشارەکانی دەسەڵات، لە دەیان پارێزگا و شاری ئێران خۆپیشاندانی فراوان ڕێکخرا، و دواتر هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ئەو خۆپیشاندانانەی سەرکوتکرد.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.