Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:26

عارف ڕوشدی: گۆڕان و کۆمەڵ هەر چۆنێ بێت، دەیانەوێ لەگەڵ بەغدا ڕێککەون

 گۆڕان و کۆمەڵ خۆیان لە هەڕەشەکانی بەغدا بێئاگا کردووە
کوردستان TV
100%

ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەیانەوێ هەر چۆنێک بێت، لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەون و خۆیان لە هەڕەشەکانی بەغدا بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان بێئاگا کردووە.

عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند" ئێستا ئاراستەیەک خەریکە لەناو ھەرێمی کوردستاندا گەڵاڵە دەبێـت کە دەیانەوێ بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ عێراقدا ڕێک بکەون، ھەرچەندە ئێستا عێراق بە ھەموو شێوەیەک ھەڕەشەی نەهێشتنی ناسنامەی ھەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی سەرجەم مافەکانی ھەرێمی کوردستان و پابەندنەبوونی بە دەستوور دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئاراستەیە تەنیا لەپێناو بەرژەوەندیی تەسکی شەخسی و حزبیدا کار دەکەن، تا پلە و پۆستی ئیدارییان پێ بدرێت، بۆیە بە دووری نابینم کە لەگەڵ عەبادی، یان ھەر لایەنێک کە ھەڵگری ئەو دروشمەن، ڕێک بکەون".

ئەو ڕاوێژکارە باس لەوەش دەکات کە ھەر یەکە لە گۆڕان و گرووپەکەی پێکھێنەری ئەو ئاراستەیەن و سەرکێشیی ئەو بۆچوونە دەکەن، بۆیە ھەموو ئەو قسە و دروشمانەی باسیان دەکرد، لەباری دەبەن و ئەو خەڵکانەش لەگەڵیانن، لە نیوەی ڕێگەدا بەجێیان دەھێڵن، چونکە باوەڕم وایە ھەموو ئەو کەسە نیشتمانپەروەرانەی دەیانەوێت ھەرێمی کوردستان ھەنگاو بۆ پێشەوە بنێت، لە مەودایەکی کورتدا ھەست بەو ناکۆکییە دەکەن، کە لە نێوان دروشم و کردارەکانیاندا ھەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقیان کرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و دواتر ئەوەیان نەشاردەوە کە هێڵی سووریان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.